Erbil 31°C دووشەممە 17 ئاب 00:59

لە دۆسیەکەی عەدنان جومەیلیدا دەست بەسەر 20 ملیۆن دۆلار و 60 کیلۆگرام زێڕی دیکەدا گیرا

100%

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، ڕایگەیاند کە لە چوارچێوەی دۆسیەی بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری پاڵاوتن، دەست بەسەر بڕی 20 ملیۆن دۆلار و 60 کیلۆگرام ئاڵتۆندا گیراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 16ـی ئاب، ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕایگەیاند: بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان، توانرا دەست بەسەر بڕی 20 ملیۆن و 340 هەزار دۆلاری ئەمریکی و 200 ملیۆن دیناری عێراقی، جگە لە گەڕاندنەوەی 60 کیلۆگرام زێڕ و دەستبەسەرداگرتنی 7 ئۆتۆمبێلەدا بگیرێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە ئەم بڕە پارە و زێڕانە پەیوەستن بە دۆسیەی (عەدنان جومەیلی)، بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری پاڵاوتن کە ئێستا دەستبەسەرە، لەگەڵ ئەو لایەنە تێوەگلاوانەی کە هاوکاری بوون.

دادوەری تایبەتمەند ئاماژەی بەوەش کرد، ڕێکارەکانی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئەو داهاتە داراییانەی کە لە ئەنجامی بەهەدەردانی سامانی گشتی لە پڕۆژە جێبەجێکراوەکانی تۆمەتبار و هاوکارانی بەدەستهاتوون، بووەتە هۆی دۆزینەوە و دەستبەسەرداگرتنی ئەم بڕە پارە و زێڕ و ئۆتۆمبێلانە.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت کراوەتەوە کە لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ ڕاوەدوونانی سەرجەم تۆمەتبارانی دیکەی تێوەگلاو لەم دۆسیەیەدا، تاوەکو تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان و ڕادەستکردنیان بە دادگا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.