Erbil 31°C یەکشەممە 16 ئاب 09:19

پەیامی هاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ بنەماڵەی مەحموود سەیف قازی

کوردستان TV
100%

سه‌رۆك بارزانی، بۆ كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو مەحموود سەیف قازی کەسایەتیی کوردپەروەر و کوڕی محەممەد حوسێن خان سەیف قازی وەزیری جەنگ لە کۆماری کوردستان په‌یامێكی هاوخه‌میی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا سه‌ره‌خۆشی له‌ ماڵباته‌كه‌ی ده‌كات.

ئه‌وه‌ش ده‌قی په‌یامی هاوخه‌میی سه‌رۆك بارزانییه‌...  

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی کوردپەروەر و کوڕی محەممەد حوسێن خان سەیف قازی وەزیری جەنگ لە کۆماری کوردستان لە مەهاباد (مەحموود سەیف قازی)ـیم پێ گەییشت.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی تێکۆشەر و ئازادیخوازی سەیف قازی و  کەسوکار و ئاشنایانیان و هەموو نیشتیمانپەروەرانی کوردستان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو مەحموود سەیف قازی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە گشت لایەک ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.