ئهمڕۆ شهممه، 15ی ئاب د. دانهرعهبدولغهفار گوتهبێژی فراكسیۆنی پارتی له ئهنجوومهنی نوینهرانی عێراق پهیامێكی پیرۆزبایی بهبۆنهی 80 ساڵهی دامهزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان و لهدایكبوونی سهرۆك بارزانی بڵاوكردووهتهوه كه ئهمه دهقهكهیهتی ..
ئەمڕۆ لەبەردەم یادێکی مێژووییداین کە لەسەر تاشەبەردی کێوەکانی نیشتمان هەڵکۆڵراوە. 80 ساڵ لەمەوبەر و لە 16ی ئابی 1946دا، لەناو ئازاری پەیماننامە بێئاکامەکان و هەوڵەکانی سڕینەوەی ناسنامەی کورد، پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر دەستی بارزانیی نەمر وەک زەرورەتێکی مێژوویی هاتە کایەوە تا ببێتە بەڵێنی خۆڕاگری، ناوەندێکی بەهێزی بڕیاردان و ڕێکخەری خەباتی رزگاریخوازیی نەتەوەیەک.
ئەم ڕۆژە پیرۆزییەکی چەندپاتەی هەیە؛ چونکە هاوکاتە لەگەڵ 80 ساڵەی لەدایکبوونی سەرۆک مەسعوود بارزانی لە سابلاغ و لەژێر ئاڵای پیرۆزی کوردستاندا؛ ڕووداوێک کە چارهنووسی سهرکردهیهک و دۆزی نەتەوەیەکی پێکەوە گرێدا.
سەرۆک بارزانی ژیانی خۆی تەرخانکردووە بۆ هەمان ئەو خۆڕاگری و ڕێبازەی کە ئەمڕۆ ئاهەنگی بۆ دەگێڕین.
پارتی دیموکراتی کوردستان وەک هێزێکی ڕەسەن و کاریگەر لە گۆڕەپانی سیاسیی عێراقدا، ڕۆڵێکی مێژوویی گێڕاوە لە داڕشتنەوەی بناغەکانی عێراقی نوێدا.
لە ڕوانگەی پارتییەوە، چەسپاندنی پرەنسیپەکانی دیموکراسی بەبێ کۆڵەکەی هاووڵاتیبوونی ڕاستەقینە مەحاڵە؛ ڕوانگەیەک کە جیاکاریی نەتەوەیی، ئایینی و مەزهەبی ڕەت دەکاتەوە و مافی یەکسان بۆ سەرجەم پێکهاتەکان دەستەبەر دەکات.
لەم سۆنگەیەوە، پێگە مێژووییەکەی پارتی هاوتەریبە لەگەڵ بەرقەرارکردنی سەقامگیری لە ڕێگەی پابەندبوونی تەواو بە بنەما دەستوورییەکان، ڕێزگرتن لە فرەیی، و بەدیهێنانی هاوبەشی و هاوسەنگی و سازانی ڕاستەقینە لە تەواوی پرۆسەی بڕیاردانی نیشتمانیدا.
لەم یادە پیرۆزەدا، پەیمانی وەفا بۆ ڕێبازی بارزانیی نەمر و سەرۆک بارزانی دووپات دەکەینەوە. بەڵێن دەدەین سەنگەری یاسایی و دەستووریمان بکەینە قەڵای داکۆکیکردن لە مافەکانی گەلەکەمان.
لە یادی 80 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان و لەدایکبوونی سەرۆک بارزانی، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابی سەرۆك بارزانی، پێشمەرگە قارەمانەکان، کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و جەماوەری خۆڕاگری کوردستان دەکەم.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.