Erbil 31°C یەکشەممە 16 ئاب 05:10

لوبنان بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باشوور ئیدانە دەکات

کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ شەممە 15ی ئاب، جۆزێف عەون، سەرۆکی لوبنان ڕایگەیاند، هەڵمەتەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری وڵاتەکەی پەیامێکی ڕوونه‌ بۆ گۆڕینی ڕێڕەوی دانوستانه‌كان و ئیدانه‌ی ده‌كه‌ین، جه‌ختیشی له‌وه‌ كردووه‌، له‌ كاتێكدا ئه‌وان خۆیان ئاماده‌ ده‌كه‌ن بۆ گه‌ڕێكی تری دانوستان لەگەڵ ئیسرائیل بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كیشه‌كان.

عەون له‌ په‌یامه‌كه‌یدا ڕاشیگه‌یاند: "بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باشوور نیشانه‌ی ڕێزنه‌گرتنه‌ له‌ سه‌روه‌ری خاكی لوبنان و پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی دراوسییه‌تی و یاسا نێودەوڵەتییەکانی پاراستنی هاووڵاتییانی مەدەنییه‌."

نیگه‌رانی جوزێف عه‌ون له‌ به‌یانناهمه‌كه‌ی له‌وه‌ دایه‌ كه‌ ئه‌مرۆ به‌هۆی هیرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی باشوور تەواوی خێزانێک لە شارۆچکەی ئەنسار بوونه‌ قوربانی و گیانیان له‌ده‌ستدا.

عه‌ون جه‌ختی كردووه‌ته‌وه‌، "ئەم پێشێلکارییانە پەیامێکی ڕوونن بۆ تێكدانی پرۆسەی دانوستان و هەوڵەکانی ئەمریکا بە ئامانجی جێبەجێنه‌كردنی ئەم ڕێککەوتنە.  

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.