Erbil 31°C چوارشەممە 12 ئاب 22:04

سەرۆك وەزیرانی پێشووتری چین لە تەمەنی 97 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد

100%

ئەمڕۆ چوارشەممە چۆ ڕۆنگ جی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری چین دوای ململانێیەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشیدا لە شاری پەکینی پایتەخت، لە تەمەنی 97 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، ئەم سەرۆكە بە ئەندازیاری گەشەی ئابووری چین وەك گەورەترین زلهێزی جیهان دادەنرێت.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی چین ئەمڕۆ چوارشەممە هەواڵی كۆچی دوایی چۆ ڕۆنگ جی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حزبی شیوعی و سەرۆك وەزیرانی پێشووتری وڵاتی چینی راگەیاند كە یەكێك بووە لە تێكۆشەرە دڵسۆز و ئەندامە هەرە چالاكەكانی حزبی شیوعی چین، ئەمە جگە لەوەی دەوڵەتمەدارێکی دیاری ئەو وڵاتەش بووە.

چۆ ڕۆنگ جی لەنێوان ساڵانی 1998 تا 2003 سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی دەوڵەت (سەرۆک وەزیران)ی چینی كردووە، لەو ماوەیەدا سەرپەرشتی چاکسازییە ئابوورییە بەرفراوان و رێكخستنەوەی كاری كۆمپانیاكانی وڵاتەكەی کرد، هەروەها ڕۆڵێکی دیاری هەبوو لە چوونەناوەوەی چین بۆ ناو ڕێکخراوی بازرگانیی جیهانیدا.

ناوی چۆ ڕۆنگ جی بە قۆناغی چاکسازییە ئابوورییەکانەوە بەستراوەتەوە کە هاوکاری سەرەكی بوو لە خێراکردنی گەشەی ئابووری چین و گۆڕینی وڵاتەکە بۆ زلهێزێکی بازرگانی و ئابووری لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهاندا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.