کریس ڕایت، وەزیری وزەی ئەمریکا، ڕایگەیاند کە تێکڕای گواستنەوەی نەوتی خاو لە ڕێگەی گەرووی ستراتیژیی هورمزەوە ڕووی لە زیادبوون کردووە و گەیشتووەتە ئاستێکی بەرز.
وەزیری وزەی ئەمریکا لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) ئاشکرای کرد، تێکڕای گواستنەوەی نەوت لە گەرووی هورمز لە ماوەی 7 ڕۆژی ڕابردوودا بەرزبووەتەوە بۆ نزیکەی 9 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
کریس ڕایت ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەگەر گواستنەوەی نەوت لە ڕێگەی بۆرییەکان و دامەزراوەکانی تری هەناردەکردنیشەوە هەژمار بکرێت، تێکڕای گواستنەوەی نەوت لە ناوچەکەدا گەیشتووەتە نزیکەی 15 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
هەروەها وەزیری وزەی ئەمریکا ئەوەی خستە ڕوو کە تەنها لە ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوودا، زیاتر لە 20 ملیۆن بەرمیل نەوت لە ناوچەی کەنداوەوە هەناردە کراوە. جەختیشی کردەوە کە ئەم ئاستە لە تێکڕای گواستنەوەی نەوت لە سەردەمی پێش دەستپێکردنی ململانێ و گرژییەکانی ناوچەکەش بەرزترە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.