بەگوێرەی دوایین ئامارەكان، لە ئەنجامی بوومەلەرزە بەهێزەكەی كۆڵۆمبیا 240 كەس گیانیان لەدەستداوە و و زیاتر لە 1000 كەسی دیكەش برینداربوون.
ئێوارەی دوێنێ دووشەممە بوومەلەرزەیەكی بەهێز لە وڵاتی كۆڵۆمبیا رووی دا، بەپێی ئەو داتایانەی ناوەندی ئەوروپا بۆ چاودێریی بوومەلەرزە بڵاوی كردووەتەوە، هێزی بوومەلەرزەكە 7.4 پلە بووە بە ئامێری پێوانەیی رێختەر.
بوومەلەرزەکە بە دروستی لە قووڵایی 99 کیلۆمەتر و لە دووریی 31 کیلۆمەتر لە شاری کارتاگۆ لە ناوەڕاستی كۆڵۆمبیا روویداوە.
دوایین ئامارەكان لەلایەن سەرۆكی شارەوانی ئەو شارانە بڵاوكراونەتەوە كە بوومەلەرزەكەی تێدا ڕوویداوە.
ئامارەكان بەمشێوەیەن، تا ئێستا تەرمی 240 كەس لەژێر داروبەردووی خانوو و باڵەخانە رووخاوەكان دۆزراونەتەوە، هەورەها زیاتر لە 1000 كەسیش برینداربوونە و بۆ مەبەستی چارەسەری سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە.
ئاماژەبەوەشدراوە كە بوومەلەرزەكە بووەتە هۆی رووخانی زیاتر لە 165 باڵەخانە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.