Erbil 31°C چوارشەممە 12 ئاب 00:25

لە میسر لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا 18 کەس گیانیان لەدەست دا و 29 کەسی دیکەش برینداربوون

100%

وەزارەتی تەندروستی میسر ڕایگەیاند، بەهۆی ڕووداوێکی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە پارێزگای ئیسماعیلیە، 18 کەس گیانیان لەدەست دا و 29 کەسی دیکەش برینداربوون.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی فەرمیی وەزارەتی تەندروستی میسر، ڕووداوەکە لە بەردەم وێستگەیەکی کارەبا لە پارێزگای ئیسماعیلیە ڕوویداوە، کاتێک ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری جۆری ڕوبع نەقل کە ژمارەیەکی زۆر کرێکاری گواستووەتەوە، وەرگەڕاوە.

هەروەها وەزارەتەکە ڕاشیگەیاند، سەرجەم بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی ناوەندیی قەساسین گواستراونەتەوە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەپەلە.

دکتۆر حوسام عەبدولغەفار، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوە کرد کە ژووری قەیران و فریاکەوتنی وەزارەت بە بەردەوامی لەسەر هێڵە بۆ چاودێریکردنی وردی ڕەوشی تەندروستی بریندارەکان.

گوتەبێژی وەزارەتەکە جەختی لەوەشکردەوە کە ئاستی ئامادەباشی لە نەخۆشخانەکانی ناوچەکە بەرزکراوەتەوە و تەواوی تیمە پزیشکییەکان و دەرمان و پێداویستییە پێویستەکان دابینکراون بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو بارودۆخە نائاساییەدا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.