بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی میدیاكانی كۆڵۆمبیا بڵاویان كردۆتەوە، لە ئەنجامی بوومەلەرزە بەهێزەكەی ئێوارەی ئەمڕۆ، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان 69 کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی تەندروستی كۆڵۆمبیا بە میدیاكانی رایگەیاندووە، ژمارەی قوربانییانی بوومەلەرزەکەی کۆڵۆمبیا تا ئێستا بۆ 69 گیانلەدەستدان بەرزبووەتەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە بوومەلەرزەیەكی بەهێز لە وڵاتی كۆڵۆمبیا رووی دا، بەپێی ئەو داتایانەی ناوەندی ئەوروپا بۆ چاودێریی بوومەلەرزە بڵاوی كردۆتەوە، هێزی بوومەلەرزەكە 7.4 پلە بووە بە ئامێری پێوانەیی رێختەر.
بوومەلەرزەکە بە دروستی لە قووڵایی 99 کیلۆمەتر و لە دووریی 31 کیلۆمەتر لە شاری کارتاگۆ لە ناوەڕاستی كۆڵۆمبیا روویداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.