ئەمڕۆ دووشەممە، تیمه‌كانی ئاگرکوژێنەوهی یۆنان ڕایانگەیاند، ئه‌و ئاگره‌ی چه‌ند ڕۆژه یۆنانی گرتووه‌ته‌وه به‌تایبه‌تی له دارستانه‌كاندا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەسینای پایتەخت كۆنتڕۆڵكرا.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: ئاگره‌كه ماوه‌ی پێنج ڕۆژی خایاند بەهۆی بای بەهێزەوە کە خێراییەکەی لە 70 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا زیاتر بوو.
لای خۆیه‌وه، ده‌زگای نیشتیمانیی ئاگرکوژێنەوەی یۆنان بڵاوەپێکردنی تیمێكی گه‌وره‌ی ئاگركوژێنه‌وه‌ی ڕاگەیاند کە لە نزیکەی 200 کارمەند و 40 ئۆتۆمبێل پێکهات بوو لەگەڵ دوو فڕۆکەی ئاگرکوژێنەوە و چوار هێلیکۆپتەر.
دوای سێ کاتژمێر بڵێسەی ئاگرەکە کەم بووبووەوە و دۆخەکە زۆر باشتر دەرکەوت و دوای نیوه‌ڕۆ به ته‌واوی كۆنتڕۆڵكراوه.
نووسینگەی ده‌سه‌ڵاتی خۆجێیی پارێزگای ئه‌سینا بڵاویكردووه‌ته‌وه، تا ئێستا بڕیار له‌وه نه‌دراوه خه‌ڵك بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان به‌هۆی به‌رزی پله‌كانی گه‌رما و بای به‌هێز، چونكه له رۆژانی ڕابردوودا نزیكه‌ی 20 هه‌زار كه‌س له نزیك دارستانه‌كانی باشووری رۆژهه‌ڵا گواسترا بوونه‌وه بۆ شوێنی سه‌لامه‌ت.
ئاگرکەوتنەوەکەی ڕۆژی دووشەممەی یۆنان، دووەم ئاگرکەوتنەوەیە لە هاوینی ئەمساڵدا لە نزیک ئەسینای پایتەختی یۆنان بكه‌وێته‌وه، دوای ئاگرکەوتنەوەیەکی دیکە کە 10 ڕۆژ لەمەوبەر لە باکووری ڕۆژئاوای پایتەختی یۆنان کەوتەوە و زیاتر لە 11 هەزار هێکتار لە دارستانەکانی سنەوبەر و زەوییە کشتوکاڵییەکانی وێران کرد.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.