بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵیش هەیە.
ئەمڕۆ دووشەممە 10ـی ئاب، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند: ئاسمانی هەرێم بە گشتی ساماڵ دەبێت. پلەی گەرما بە جێگیری دەمێنێتەوە و هاوشێوەی تۆمارەکانی دوێنێ دەبێت.
بۆ سبەی سێشەممە 11ـی ئاب، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی، ئاسمان بە ساماڵی دەمێنێتەوە، بەڵام ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی کەم هەیە. پلەی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:
| شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان | دووشەممە | سێشەممە |
| هەولێر | 42 | 42 |
| سلێمانی | 40 | 40 |
| دهۆک | 41 | 41 |
| هەڵەبجە | 43 | 43 |
| زاخۆ | 41 | 41 |
| گەرمیان | 46 | 47 |
| چەمچەماڵ | 42 | 42 |
| پیرمام | 39 | 38 |
| حاجی ئۆمەران | 32 | 32 |
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.