Erbil 31°C دووشەممە 10 ئاب 14:32

ڕووسیا: 456 درۆنی ئۆکراینامان لە یەک شەودا تێکشکاند

100%

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، سیستەمەکانی بەرگری ئاسمانی وڵاتەکەی توانیویانە لەماوەی شەوی ڕابردوودا 456 درۆنی ئۆکراینی لە ئاسمانی ناوچە جیاجیاکانی ڕووسیا بخەنە خوارەوە.

وردەکاری ناوچەکان لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ئاشکرای کرد: هێزەکانی بەرگری ئاسمانی توانیویانە 456 درۆنی ئۆکرانی لە ئاسمانی ناوچەکانی برایانسك، كورسك، كالۆگا، تۆلا، بێلگۆرۆد، ئۆریۆڵ، فۆرۆنیژ، ڕۆستۆڤ، پێنزا، ئۆلیانۆڤسك، ساراتۆڤ، ئۆرێنبۆرگ، سامارا، مۆسکۆ، كراسنۆدار، کۆماری تەتارستان و نیمچە دوورگەی کریمیا ڕاو بکەن و تێکیان بشکێنن.

هێرشە بەردەوامەکان بەگوێرەی لێدوانی بەرپرسانی سەربازی ڕووسیا، هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا ڕۆژانە لەرێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکەوە ناوچە نیشتەجێبووەکان، دامەزراوە مەدەنییەکان و ناوەندەکانی وزە لە قووڵایی خاک و ناوچە سنوورییەکانی ڕووسیا دەکەنە ئامانج.

وەڵامی سەربازی ڕووسیا لە بەرامبەردا، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا جەخت دەکاتەوە کە سوپاکەیان وەک وەڵامدانەوەیەک، تەنها دامەزراوە سەربازییەکان و کارگەکانی پیشەسازی بەرگری ئۆکرانیا دەکاتە ئامانج، ئەوەش لەرێگەی بەکارهێنانی چەکی پێشکەوتوو و مووشەکی زیرەکی دوورهاوێژ لە وشکانی، دەریا و ئاسمانەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.