Erbil 31°C دووشەممە 10 ئاب 14:32

بەرشەلۆنە بە فەرمی ناوی لیڤاندۆڤسکی لە لیستی ئەفسانەکانیدا بە نەمری دەهێڵێتەوە

100%

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ناوی ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی کاپتن و یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی پۆڵەندای لە لیستی ئەفسانەکانی یانەکەدا بە نەمری هێشتەوە، سەرەڕای ئەوەی ئەو یاریزانە تەنیا 4 ساڵ لە یانەکەدا یاریی کردووە.

ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، تەمەن 37 ساڵە، لە هاوینی 2022 لە یانەی بایەرن میونشنەوە بەرامبەر بە نزیکەی 50 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ڕیزەکانی یانەی بەرشەلۆنەی هەرێمی کەتەلۆنیای ئیسپانیا کرد؛ لەوێش مێژوویەکی سەرنجڕاکێشی تۆمار کرد بە تۆمارکردنی 134 گۆڵ لە خولی ئیسپانی (لا لیگا)، سەرەڕای تۆمارکردنی 24 گۆڵ لە خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا، ئەمەش وای لێ کرد بچێتە ڕیزی باشترین 10 گۆڵکاری مێژووی یانەکە.

سەرەڕای ئەوەی لیڤاندۆڤسکی کاتێکی کورتی لە یاریگای "کامپ نو" بەسەربرد، بەڵام کارگێڕیی یانەکە بە فەرمی ناوی خستە ڕیزی ئەفسانەکانەوە، بەهۆی سەرکەوتنە گەورەکانی و شوێنپەنجە نەمرەکانییەوە لەگەڵ یانەکەدا.

لە هاوینی ئەمساڵدا "لیڤا" بە گرێبەستێکی ئازاد و دوای کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ بەرشەلۆنە، ڕووی کردە یانەی (شیکاگۆ فایەر)ـی ئەمریکی، تا ئێستاش لە خولی پیشەگەرەکانی ئەمریکادا بەشداریی لە دوو یاریدا کردووە و دوو گۆڵی تۆمار کردووە.

تا ئێستاش بەرشەلۆنە بەدوای جێگرەوەیەکدا بۆ لیڤاندۆڤسکی دەگەڕێت، بەڵام هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی جولیان ئەلڤارێزی ئەرژەنتینی لە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە تا ئێستا سەرکەوتوو نەبوون.
 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.