Erbil 31°C شەممە 08 ئاب 23:58

نیپال.. ته‌رمی پێنج شاخه‌وان دۆزرایه‌وه‌

100%

تیمەکانی فریاگوزاری لە نیپاڵ ئەمڕۆ شەممە تەرمی پێنج شاخەوانیان دۆزیه‌وه‌، کە سێ کەسیان بیانی بوون، کە ساڵی ڕابردوو بەهۆی بەفربارین لە چیای یالۆنگ ڕی له‌ نزیک سنووری تبت بێسه‌ر و شوێن بوو بوون.

بیسواچ کارکی، بەرپرسی قەزای گوریشانکار بە ئاژانسی "فرانس پرێس"ی ڕاگەیاندووە، "پێنج تەرم دۆزرایەوە کە سێ کەسی بیانی و دوو کەسی نیپاڵی بوون، کە لە مانگی نۆڤەمبەری ڕابردووەوە بێسەروشوێن بوون".

ئاماژەی بەوەشکرد، دەسەڵاتدارانی ناوخۆ کاردەکەن بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی ئەو دوو شاخەوانە نیپاڵییە، هەروەها شاخەوانێکی ئیتاڵی- کەنەدی و شاخەوانێکی ئەڵمانی و سێیەم شاخەوانێکی ئیتاڵی  بوونه‌ به‌ گوێره‌ی ناسنامه‌كانیان.

لە مانگی تشرینی دووەمی 2025 دا بەفربارینی چڕ ڕێگای له‌ شاخەوانان لە بناری چیای یالۆنگ ڕی کە بەرزییەکەی 5630 مەتر و دەکەوێتە سنووری نێوان نیپاڵ و تبت ون كرد دوای گه‌ڕانی زۆری تیمه‌كان ئه‌مرۆ دۆزرانه‌وه‌.

ئەو بەرپرسە خۆجێییە ئاماژەی بەوەدا تەرمەکان لەلایەن دانیشتوانی ناوچەکە و تیمەکانی فریاکەوتنەوە به‌ وردبینییه‌كی زۆره‌وه له‌ كاتی گه‌ڕاندا‌ دۆزراونەتەوە.

بەرپرسی پۆلیسی ناوخۆیی مانۆج کومار لاما ڕایگەیاند، ڕۆژی هەینی هەلیکۆپتەرێک گەیشتە شوێنەکە و ئاماژەی بەوەشکرد، "تیمەکەمان بە هێلیکۆپتەر تەرمەکان وەردەگرنەوە هەر کە کەشوهەوا باشتر بوو".

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.