Erbil 31°C ھەینی 07 ئاب 23:45

لە ڕووداوێکی وەرگەڕان لە باڵەکایەتی 8 کەس بوونە قوربانی

100%

ئەمڕۆ هەینی لە گوندی گرتکی دۆڵی ڕووستێی سەر بە دەڤەری باڵەکایەتی ڕووداوێکی وەرگەڕان ڕوویدا و بەهۆیەوە 8 کەس بوونە قوربانی.

ڕەوەند هاودیانی گوتەبێژیی بەرگریی شارستانیی سۆران بە دیانا سامی پەیامنێری کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لە گرتکی باڵەکایەتی دوو کەس گیانیان لەدەست داوە کە یەکێکیان شۆفێرەکەیە.

گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران ڕاشی گەیاند کە 6 کەسی دیکە بریندار بووە و لە ئێستادا ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئاشتی کراون لە سۆران.

ڕەوەند هاودیانی گوتی: قوربانییەکان هەموویان ئەندامی یەک خێزانن و پیشەیان کاری کشتوکاڵییە و لە کاتی گەڕانەوەیان لە زەوییەکەیان تووشی ڕووداوەکە بوون.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.