Erbil 31°C پێنجشەممە 06 ئاب 23:21

رووسیا ڕه‌خنه‌ له‌ فه‌ره‌نسا ده‌گرێت له‌به‌رامبه‌ر دیپۆرتكردنه‌وه‌ی كچه‌ رۆژنامه‌نووسێكی

100%

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، ڕووسیا ڕەخنەی لە بڕیارەکەی فەرەنسا گرت بۆ دەرکردنی شرۆڤەکاری تەلەفزیۆنی ڕووسی کسێنیا فیدۆرۆڤا له‌ وڵاته‌كه‌، ئه‌وه‌ش بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندەی لایەنگریی کرێملین.

ڕووسیا ئه‌م هه‌نگاوه‌ی فه‌ره‌نسای بە کردەوەی گۆشەگیریی سیاسی ناو برد.

فیدۆرۆڤا بەڕێوەبەری پێشووی لقی فەرەنسی کەناڵی ئاڕ تییە، کە دوای لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا لە ساڵی 2022 لە فەرەنسا قەدەغە کرا له‌ په‌خشكردنی به‌رنامه‌كانی به‌رده‌وام بێت.

لە ئێستادا کسێنیا فیدۆرۆڤا وەک شرۆڤەکارێک بۆ دەزگا میدیاییەکانی سەر بە تۆڕی میدیایی فه‌ره‌نسا کار دەکات کە لەلایەن ملیاردێری کۆنەپەرستی فەرەنسی ڤینسێنت بۆلۆری دروستکراوە.

لای خۆیه‌وه‌، فیدۆرۆڤا ئەو تۆمەتانەی لەسەری بووه‌ ڕەتیکردەوە و بڕیاری دادگای فه‌ره‌نسای به‌ فشاری سیاسی و سانسۆر خستنه‌ سه‌ر وەسفی کرد.

هه‌روه‌ها ئەلێکسی فادێیڤ، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: گۆشەگیریی سیاسی لەسەر ڕۆژنامەنووسان بە تۆمەتی هەڵبەستراو بە قبوڵنەکراو دەزانین و بە توندی ئیدانەی دەکەین.

جێی باسه‌ ، دادگای پاریس تانەیەکی لە دژی دیپۆرتکردنەوەی کچە رۆژنامه‌نووس کسێنیا فیدۆرۆڤا ڕەتکردەوە و بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ رووسیا په‌سه‌ند كرد.  

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.