سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا ڕایگەیاند، سەرۆک کۆماری سووریا لە دیمەشق پێشوازی لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا و ڕێگاکانی پەرەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگی لە نێوانیاندا کرا.
ئەمڕۆ دووشەممە 3ـی ئاب، سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا بڵاوی کردەوە، لە کۆشکی گەل لە دیمەشق، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کۆماری سووریا پێشوازیی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری کرد. بە ئامادەبوونی ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوە و کۆچبەران کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا و ڕێگاکانی پەرەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگی لە نێوانیاندا کرا، بە تایبەتی لە بواری ئابووریدا.
لەبەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە گفتوگۆ کرا لەسەر نوێترین پێشهاتەکانی ناوچەکە و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش، بە شێوەیەک کە یارمەتیدەر بێت لە پاڵپشتیکردنی ئاسایش و سەقامگیری و بەهێزکردنی هاوکارییە هەرێمییەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.