وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا تێکشکاندنی یەکێک لە گەورەترین هێرشە ئاسمانییەکانی ئۆکراینای ڕاگەیاند و ئاشکرای کرد کە شەوی ڕابردوو 635 درۆنیان لە ئاسمانی ناوچە جیاوازەکانی باشووری ڕۆژئاوای وڵاتەکە خستووەتە خوارەوە.
بەپێی بەیاننامەی فەرمیی وەزارەتەکە، ئەو درۆنانە چەندین ناوچەی جیاوازیان کردووەتە ئامانج، لەوانە ناوچەکانی (بێلگۆرۆد، بریانسک، ڤۆڵگۆگراد، ڤۆرۆنیژ، کالۆگا، کورسک، لیبیتسک، ئۆریۆڵ، ڕۆستۆڤ، ڕیازانی، ساراتۆڤ، تامبۆڤ، تولا و مۆسکۆ). هەروەها هێرشەکان گەیشتوونەتە ئاسمانی کۆماری کریمیا، هەرێمی کڕاسنۆدار و ناوچە ئاوییەکانی دەریای ئازۆڤ و دەریای ڕەش.
لە بەشێکی تری بەیاننامەکەدا هاتووە، کە هێزەکانی کیێڤ بە شێوەیەکی ڕۆژانە و بەردەوام ناوچەکانی باشووری ڕۆژئاوای ڕووسیا بە درۆن و مووشەک دەکەنە ئامانج. لە بەرامبەریشدا سوپای ڕووسیا جەخت لە بەردەوامیی فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دەکاتەوە بە مەبەستی دوورخستنەوەی هێزەکانی ئۆکرانیا و چەکە پێشکەوتووەکانی ڕۆژئاوا لە سنوورەکانی ڕووسیا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.