Erbil 31°C ھەینی 31 تەمووز 13:40

ترەمپ رێككەوتنی كۆتایی بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیلی لە كەرتی غەززە راگەیاند

100%

سەرۆکی ئەمریکا رێككەوتنی كۆتایی نێوان بزووتنەوەی حەماس و حكوومەتی ئیسرائیل لە كەرتی غەززە راگەیاند، رێككەوتنەكە بەمشێوەیە، بزووتنەوەی حەماس چەك دادەنێت و سوپای ئیسرائیلیش لە كەرتی غەززە دەكشێتەوە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ترووس سۆشیاڵ) رایگەیاند: ئەنجوومەنی ئاشتی گەیشتە ڕێککەوتنێکی مێژوویی بۆ چەککردنی تەواوەتی بزووتنەوەی حەماس و گرووپە چەکدارەکانی تر لە غەززە، ئەمە هەنگاوێکی گەورەیە بەرەو بەدیهێنانی ئاشتی و ئاسایشی بەردەوام.

ئاماژەی بەوەش کرد کە پرۆسەی چەککردنەکە بە شێوەی قۆناخ و زۆر بە وردی ئەنجام دەدرێت.

ترەمپ هەروەها رایگەیاند: لەبەرامبەر پرۆسەی چەککردنی بزووتنەوەی حەماس، هێزەکانی ئیسرائیل لە كەرتی غەززە دەکشێنەوە و هێزی سەقامگیری نێودەوڵەتی لەگەڵ هێزێکی نوێی پۆلیسی فەڵەستین لە غەززە جێگیر دەكرێن بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا سوپاسی هەریەك لە وڵاتانی میسر، قەتەر و تورکیا کرد كە ڕۆلێكی گەورەیان گێڕا لەم رێككەوتنە مێژووییەدا.

لای خۆشیانەوە دوو بەرپەرسی باڵای بزووتنەوەی حەماس پشتڕاستیان کردەوە کە ڕێککەوتن لەگەڵ ئیسرائیل کراوە سەبارەت بە پرسی چەکی بزووتنەوەکەیان و کشانەوەی پلەبەپلەی هێزەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە.

ئەو دوو بەرپرسە هەروەها ئاشكرایان كرد كە کۆنترۆڵکردن و کۆکردنەوەی چەک تەنیا بە سپاردنی بە لێژنەی نیشتمانی دەبێت کە لەلایەن ئەنجوومەنی ئاشتییەوە پێکهێنراوە.

جەختیشیان كردەوە كە لەبارەی پرسی چەک ڕێککەوتن کراوە، هەروەها ڕێککەوتن لەسەر کشانەوەی پلەبەپلەی سوپای ئیسرائیلش لە کەرتی غەززە کراوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.