Erbil 31°C چوارشەممە 29 تەمووز 23:47

راوێژكاری ئێرانی لە هێرشەكەی ئەمریكا و سعوودییە بۆ سەر میلشیاكان لە عێراق كوژراون

100%

سەرچاوەیەكی رۆژنامەوانی جیهانی ئاشكرای كرد، لە هێرشە ئاسمانییەكانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممەی ئەمریكا و سعوودییە بۆ سەر میلشیاكان لە پارێزگاكانی عێراق، چەند راوێژكارێكی ئێرانی كوژراون.

ئاژانسی (فرانس پرێس) لەسەر زاری دوو بەرپرسی باڵای حەشدی شەعبی بڵاوی كردەوە: پێنج ڕاوێژکاری ئێرانی کە لای دەستەی حەشدی شەعبی کاریان دەکرد، لە هێرشە ئاسمانییەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممەی ئەمریکا و سعوودییە بۆ سەر عێراق، کوژراون.

سەرچاوەكە ئاشكراشی كردووە: لە کاتی مەڕاسیمی تەرمی قوربانیانی هێرشەكاندا پێنج تابووت بینراوە کە بە ئاڵای ئێران داپۆشرابوون.

ئەو دوو سەرچاوەیەی حەشدی شەعبیی ئاماژەیان بەوەشداوە کە ڕاوێژکارە ئێرانییەکان لە هێرشەكانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بۆ سەر پارێزگای دیالە لە ناوەڕاستی عێراق، کوژراون.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ئەمریکا و سعوودییە هێرشێكی ئاسمانی هاوبەشیان بۆ سەر چەکدارانی حەشدی شەعبی لە چەند پارێزگایەكی عێراق ئەنجام دا، لە ئەنجامی هێرشەكە 20 كەس كوژراون و 32 كەسی دیكەش برینداربوون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.