Erbil 31°C چوارشەممە 29 تەمووز 23:47

یانەی وەرزشی نەورۆز دەستەی کارگێڕیی نوێی هەڵبژارد

100%

ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی تەممووزی 2026، یانەی وەرزشی نەورۆز کۆتایی بە پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەندامانی دەستەی کارگێڕیی نوێی یانەکەی هێنا. ئەم پڕۆسەیە لە ژێر سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەرزش لە کوردستان و بە ئامادەبوونی نوێنەرانی لایەنە پەیوەندیدارەکان بەڕێوەچوو.

پڕۆسەی هەڵبژاردنەکە لە لایەن لێژنەیەکی باڵاوە بە سەرۆکایەتیی دکتۆر ئەژی خەلیل بەڕێوەچوو، هاوکات هاوڕێ ڕواندزی، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش، ئەرکی سەرپەرشتیاریکردنی گشتیی پڕۆسەکەی لە ئەستۆ بوو. هەروەها هەریەک لە کاروان زیرەک، بەڕێوەبەری وەرزشی سلێمانی و چەند ئەندامێکی دیکەی لێژنەی باڵا چاودێریی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکەیان کرد تاوەکو بە شێوەیەکی شەفاف و یاسایی ئەنجام بدرێت.

بەپێی ئەنجامە فەرمییەکان، ڕیزبەندیی دەنگەکانی ئەو کاندیدانەی توانییان متمانەی ئەندامانی یانەکە بەدەستبهێنن و ببنە ئەندامی دەستەی کارگێڕیی نوێ بەم شێوەیەیە:

هێرش کەمال: 99 دەنگ

ئەیوب عەلی: 87 دەنگ

ئومێد عەبدوڵڵا: 86 دەنگ

ئارام عومەر: 83 دەنگ

دلێر عەبدوڵڵا: 79 دەنگ

ئەژین حەمەد: 75 دەنگ

تەنیا حەسەن حوسێن: 73 دەنگ

ئەردەلان حەمەرەشید: 59 دەنگ

لە بەرامبەردا، هەریەک لە کاندیدان مەریوان عومەر بە 38 دەنگ و هادی کەریم بە 47 دەنگ نەیانتوانی دەنگی پێویست بۆ چوونە ناو دەستەی کارگێڕی بەدەستبهێنن.

پێشبینی دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، دەستەی کارگێڕیی نوێ یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام بدات بە مەبەستی دابەشکردنی پۆستە ناوخۆییەکانی یانەکە و داڕشتنی پلانی کارکردن بۆ وەرزی داهاتووی چالاکییە وەرزشییەکانی یانەی نەورۆز.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.