لە هێرشێکی هاوبەشی ئەمریکا و سعوودیە بۆ سەر چەکدارانی حەشدی شەعبی لە چەند ناوچەیەکی عێراق، لانی کەم 20 چەکدار کوژران و 32 چەکداری دیکەش بریندار بوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە 29ـی تەمووز،دەستەی حەشدی شەعبی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، چەندین بارەگای فەرمیی دەستەی حەشدی شەعبی لە چەند پارێزگایەکی عێراقدا ڕووبەڕووی هێرشی ئاسمانیی ئەمریکا و سعوودییە بوونەتەوە و لانی کەم 20 چەکدار کوژراون و 32ـی دیکەش بریندار بوون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: بەپێی ئەو زانیارییانەی کۆکراونەتەوە، هێرشەکان بارەگاکانی دەستەکەیان لە پارێزگاکانی بەغدا، واست، نەینەوا، بەسرە، کەرکووک، کەربەلا و دیالە گرتووەتەوە و ئەمەش زیانی ماددیی جیاوازی بە ژمارەیەک لە بارەگاکان، ئۆتۆمبێلەکان و کەرەستە سەربازییەکان گەیاندووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.