وەزارەتی بەرگریی سعوودیە ڕایگەیاند، سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەی توانیویەتی چەند درۆن بەرپەرچ بداتەوە و تێکیان بشکێنێت، کە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی شانشینەکەیان کردبووە ئامانج.
لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا، وەزارەتی بەرگریی سعوودیە ئاشکرای کرد کە ئەو درۆنانە لە خاکی عێراقەوە ئاڕاستە کرابوون و مەبەستیان پێکانی چەند دامەزراوەیەکی نەوتی بووە لە ناوچەی ڕۆژهەڵات.
وەزارەتەکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە هێزەکانی بەرگریی ئاسمانی بە وردی چاودێری ئاسمانی ناوچەکە دەکەن و لە ئامادەباشی تەواودان بۆ پاراستنی دامەزراوە ستراتیژی و گرنگەکانی وڵاتەکە لە هەر دەستدرێژییەکی دەرەکی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.