سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند، زیاتر لە 20 کەشتیی جەنگیی هێزی دەریایی ئەمریکا لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئەرکدان بۆ پشتیوانیکردن لە پڕۆسە سەربازییەکان، لە نێویاندا سەپاندنی گەمارۆیەکی توند کە بە ''دیواری پۆڵایین" (Steel Wall Blockade) دژی ئێران ناوزەد کراوە.
فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (CENTCOM) لە ڕاگەیەندراوێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) بڵاویکردەوە، تاوەکو ڕێکەوتی 28ـی تەمووز، هێزەکانیان وەک بەشێک لە ڕێکارەکانی سەپاندنی گەمارۆکە، ڕێڕەوی 18 کەشتیی بازرگانییان گۆڕیوە و 2 کەشتییان پەکخستووە، هەروەها پشکنینیان بۆ 2 کەشتیی دیکەش کردووە بۆ دڵنیابوونەوە لە پابەندبوونیان بە ڕێنماییە سەربازییەکان.
ئەم جووڵە سەربازییەی ئەمریکا لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی ناوچەکە بەردەوامییان هەیە، واشنتنیش جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەم کەشتییە جەنگییانە بۆ پاراستنی ئاسایشی دەریایی و جێبەجێکردنی ئەرکە دیاریکراوەکانی سێنتکۆم لە ناوچەکەدا جێگیر کراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.