ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی سەرۆکی ئۆکراینا پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە (28ی تەممووزی 2026)، گەیشتە کۆشکی سپی لە واشنتۆن بە مەبەستی ئەنجامدانی زنجیرەیەک گفتوگۆی هەستیار لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا.
ئەم سەردانە فەرمییەی زێلینسکی بۆ واشنتۆن لە کاتێکی یەکجار گرنگدا دێت، تەنیا چەند ڕۆژێک دوای ئەوەی سەرۆکی ئۆکرانیا لەگەڵ نێردە تایبەتەکانی ئەمریکا (ستیڤ ویتکۆف و جارید کۆشنەر) کۆبووەوە بە مەبەستی کاراکردنەوەی دیپلۆماسی و دۆزینەوەی ڕێگەیەک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی وڵاتەکەی لەگەڵ ڕووسیا.
چاودێرانی سیاسی ئاماژە بەوە دەکەن کە تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکانی نێوان ترەمپ و زیلینسکی، پڕۆسەی ئاشتی و داهاتووی هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا دەبێت بۆ کیێڤ. زیلینسکی پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ئۆکراینا ئامادەیە بۆ ئاشتییەک کە لەسەر بنەمای کەرامەت بونیاد بنرێت، لە بەرامبەردا ترەمپ چەندینجار جەختی کردووەتەوە کە دەیەوێت بە خێرایی کۆتایی بە ململانێی ئۆکرانیا و ڕووسیا بهێنێت.
سەردانەکەی زێلینسکی هاوکاتە لەگەڵ توندبوونی بارگرژییەکانی ئەمریکا لەگەڵ ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. شارەزایان پێیانوایە کیێڤ دەیەوێت دڵنیایی لە واشنتۆن وەربگرێت کە تێوەگلانی ئەمریکا لە ململانێکانی گەرووی هورمز، 26 دادەنرێت کە دەکرێت نەخشەی جەنگ و ئاشتی لە ئەوروپا بگۆڕێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.