Erbil 31°C سێشەممە 28 تەمووز 23:49

مەسرور بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا کرد

Kurdistan Ahmed
100%

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 27ی تەممووزی 2026، پێشوازی لە یان برێم کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد، ئەمەش بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکە دیپلۆماسییەکەی لە هەرێمی کوردستان.

لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حکوومەت سوپاسی کونسوڵی گشتیی فەڕەنسای کرد بۆ ئەو ڕۆڵە کاریگەرەی کە لە ماوەی کارکردنیدا گێڕاویەتی لەپێناو بەهێزکردنی پەیوەندییە مێژووییەکان و دۆستایەتی نێوان فەڕەنسا و هەرێمی کوردستان. هەروەها مەسرور بارزانی هیوای سەرکەوتنی بۆ یان برێم خواست لە ئەرک و بەرپرسیارێتییە نوێیەکانیدا لە ئایندەدا.

لای خۆیەوە، کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا پێزانینی خۆی بۆ ئەو هاوکاری و هاوئاهەنگییە بەهێزەی دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی کە لە ماوەی ئەرکەکەیدا پێشکەشی کونسوڵخانەی وڵاتەکەیان کردووە. برێم جەختی کردەوە کە پشتگیرییەکانی حکوومەت دەورێکی سەرەکییان هەبووە لە سەرکەوتنی کارە دیپلۆماسییەکانیان.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا بیروڕایان لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرد. هەروەها تیشک خرایە سەر دوایین پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە، کە لە ئێستادا بە قۆناغێکی هەستیاردا تێپەڕ دەبێت.

ئەم دیدارە لە کاتێکدایە کە فەڕەنسا وەک یەکێک لە هاوپەیمانە گرنگەکانی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی ئەوروپا و جیهان دەبینرێت و هەماهەنگییەکی نزیک لەنێوان هەولێر و پاریسدا هەیە لە بوارە جیاجیاکانی وەک ئەمنی، کلتووری و ئابووری.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.