بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، پلەی گەرما زیاتر بەرز دەبێتەوە
ئەمڕۆ دووشەممە 27ـی تەمووز، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند: ئاسمانی هەرێم بە گشتی ساماڵ دەبێت و ئاراستەی با بەرەو باکووری ڕۆژئاوا دەبێت، پلەی گەرما لە ئاستی تۆمارکراوەکانی دوێنێدا دەمێنێتەوە.
بۆ سبەی سێشەممە 28ـی تەمووز، بە پێی پێشبینەیکانی کەشناسی، ئاسمان بە ساماڵی دەمێنێتەوە، بەڵام پلەی گەرما 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی بەراورد بە ئەمڕۆ بەرز دەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:-
| شار و ناوچە جیا جیاکانی هەرێمی کوردستان | دووشەممە | سێشەممە |
| هەولێر | 41 | 43 |
| سلێمانی | 41 | 43 |
| دهۆک | 41 | 43 |
| هەڵەبجە | 43 | 44 |
| زاخۆ | 41 | 42 |
| چەمچەماڵ | 42 | 43 |
| گەرمیان | 44 | 45 |
| پیرمام | 38 | 39 |
| حاجی ئۆمەران | 34 | 35 |
| سۆران | 40 | 43 |
| ئاکرێ | 41 | 42 |
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.