Erbil 31°C دووشەممە 27 تەمووز 22:34

لەمەودوا یوتیوب لەسەر چەندین مۆبایلی ئەندرۆید کار ناکات

100%

کۆمپانیای گووگڵ بە فەرمی کۆتاییهێنان بە پشتگیریکردنی ژمارەیەک مۆبایلی کۆنی ئەندرۆیدی ڕاگەیاند. ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی پەککەوتنی چەندین ئەپلیکەیشنی بنەڕەتی کە گرنگترینیان یوتیوبە، هاوکات ئاستی پاراستنی ئاسایشی ئەو ئامێرانەش کەم دەبێتەوە.

هۆکاری وەستانی ئەپلیکەیشنەکان بەپێی ڕاپۆرتە تەکنەلۆژییەکان، گووگڵ بڕیاری داوە مەرجی کارکردنی خزمەتگوزارییەکانی گووگڵ (Google Play Services) بگۆڕێت. پێشتر ئەم خزمەتگوزارییە پشتگیری لە وەشانی ئەندرۆیدی 6.0 (Marshmallow) دەکرد، بەڵام لەمەودوا کەمترین وەشانی سیستم کە کار بکات دەبێت ئەندرۆیدی 7.0 (Nougat) یان بەرزتر بێت.

ئەمە بەو مانایەیە کە ئەو مۆبایلانەی وەشانی ئەندرۆیدی 6.0ـیان لەسەرە، چیتر هیچ نوێکردنەوەیەکی خزمەتگوزارییەکان و باشترکردنی ئاسایشیان پێناگات.

کاریگەرییەکان لەسەر یوتیوب و خزمەتگوزارییەکانی دیکە دیارترین گۆڕانکاری ئەوەیە کە ئەپلیکەیشنی یوتیوب لەسەر وەشانی ئەندرۆیدی 6.0 دەوەستێت. لە کاتی کردنەوەی ئەپلیکەیشنەکەدا، پەیامێک بۆ بەکارهێنەر دەردەکەوێت و داوای لێ دەکات کە بۆ بینینی ڤیدیۆکان پەنا بۆ وێبگەڕی ئینتەرنێت ببات نەک ئەپلیکەیشنەکە.

سەبارەت بە ئەپلیکەیشنی Gmail، لە ئێستادا بەردەوام دەبێت لە کارکردن بەڵام هیچ نوێکردنەوەیەک وەرناگرێت. هەروەها خزمەتگوزارییەکانی وەک چوونە ناو هەژمارەکان، نەخشەکان، ئاگادارییەکان، سیستەمی پاراستنی Google Play Protect و خزمەتگوزاریی Google Pay لەسەر ئەو مۆبایلانە ڕووبەڕووی کێشە دەبنەوە و مەترسیی هێرشی ئەلیکترۆنییان لەسەر زیاد دەکات.

هەنگاوی پێویست بۆ بەکارهێنەران گووگڵ سیستەمی ئەندرۆیدی 6.0ـی لە ساڵی 2015 ڕاگەیاند و بۆ ماوەی نزیکەی11 ساڵ پشتگیری لێ کرد. پسپۆڕان ئامۆژگاریی بەکارهێنەرانی ئەو جۆرە مۆبایلانە دەکەن کە ئامێرەکانیان بگۆڕن بۆ مۆدێلی نوێتر، تاوەکو بتوانن بەردەوام بن لە بەکارهێنانی ئەپلیکەیشنەکان و پاراستنی زانیارییە تایبەتییەکانیان مسۆگەر بکەن.

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.