بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەچێتە واشنتۆن، بۆ دیداری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و تاوتوێکردنی چەند دۆسیەیەك لەسەرووی هەموویانەوە شەڕی ئێران.
میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویان كردەوە: لە دەستپێكی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی کابینەی حکوومەتی ئیسرائیل، نەتانیاهۆ ڕایگەیاندووە کە سبەی دووشەممە لەسەر بانگهێشتی فەرمی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ دەچێتە واشنتۆن.
لەو سەردانەدا نەتانیاهۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی سیناتۆر لیندسی گراهام دەکات کە بە یەکێک لە نزیكترین كەسایەتی و دۆستەکانی ئیسرائیل دادەنرێت.
هەر لە میانەی ئەو سەردانەدا، نەتانیاهۆ كۆبوونەوەیەكی تایبەتی لەگەڵ ترەمپ دەبێت و هەردوولا بەیەكەوە تاوتوێی چەندین بابەت و دۆسییە دەکەن، یەكێك لە سەرەكیترین بابەتەکان پەیوەست بە شەڕی ئێران دەبێت.
ئەمە سەردانەی نەتانیاهۆ لە كاتێكدایە كە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا هەفتەی رابردوو ئاشكرای كردبوو كە پلانی ئەنجامدانی هێرشێكی بەرفراوان و بەهێزی بۆ سەر ئێران هەیە.
ترەمپ جەختیشی كردبووەوە كە لە ڕووی سەربازییەوە سەرجەم ئامادەكارییەكان ئەنجامدراون و تەواوبوو، رەنگە بەم نزیكانە هێرشەكە دەست پێ بكەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.