Erbil 31°C دووشەممە 27 تەمووز 03:38

بۆ یەکەمجار گەنجێکی کورد دەبێتە ئەفسەر لە هێزی دەریایی عێراق

کوردستان TV
100%

بۆ یەکەمجار گەنجێکی کورد خوێندنی كۆلێژی دەریایی لە شاری بەسڕە تەواو بكات و ببێتە ئەفسەر لە هێزی دەریایی عێراق.

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوی كردەوە: ​لە دەستکەوتێکی ئەکادیمی و سەربازیی بێ وێنەدا، ئەحمەد عەبدولباست ئیسماعیل توانى بە سەرکەوتوویی خوێندن لە کۆلێژی دەریایی (الكلية البحرية) لە شاری بەسڕە تەواو بکات و وەک یەکەم قوتابی کورد لەم کۆلێژەدا بڕوانامە بەدەستبهێنێت و بە فەرمی ببێتە ئەفسەر لە ڕێزەکانی هێزی دەریایی عێراقدا.

ملازم ئەحمەد عەبدولباست لە ماوەی خوێندنەکەیدا وەک یەکێک لە قوتابییە دیار و یەکەمەکانی خولەکە دەستنیشان کراوە و توانوویەتی دوو بڕوانامەی بەکالۆریۆس بەسەرکەوتوویی بەدەستبهێنێت، کە بریتین لە بەکالۆریۆس لە ئەندازیاریی میکانیک و بەکالۆریۆس لە زانستە سەربازییەکان.

​دوای چوار ساڵ لە کۆششی بەردەوام، خوێندنی ئەکادیمی چڕ و ڕاهێنانی سەپێنراوی سەربازیی سەخت، ئەحمەد عەبدولباست بە فەرمی پلەی (ملازمی ئەندازیاری) لە ڕێزەکانی سوپای عێراقدا پێبەخشرا و بە فەرمی وەک ملازمی ئەندازیاری دەریایی لە هێزی دەریایی سوپای عێراق دەست بەکاربوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.