Erbil 31°C دووشەممە 27 تەمووز 02:42

ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان داوای لابردنی سزاکانی سەر سووریا دەکات

100%

ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان داوای لابردنی سزاکانی سەر سووریا دەکات و دەڵیت، ڕاستە بەشێک لە سزاکان لادراون و سووریا کەمێک بوژاوەتەوە، بەڵام ئەمە بەس نییە و پێویستە تەواوی سزاکان لا ببردرێن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش ئەمنداری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکانی ئەمریکا لە دواین سەردانیکردنی سووریادا، داوای کرد بە زووترین کات سزاکانی سەر حکوومەتی نوێی سووریا هەڵبگیرێت و گوتی، ئەم سزایانە لە سەردەمی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد دا بووە.

ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کە پێشوازی لەو بڕیارانە دەکات کە بۆ کەمکردنەوەی سزاکان دراوە و سووریا لە ڕووی ئابووریەوە کەمێک بووژاوەتەوە، "بەڵام پێموایە ئەمە بەس نییە و دەبوایە هەموو سزاکان لەسەر حکوومەتی نوێی سووریا لاببردرایە".

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.