Erbil 31°C یەکشەممە 26 تەمووز 21:58

لە چیای ماکۆک هاووڵاتییەک لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیدا سووتا و گیانی لەدەست دا 

100%

بەرگریی شارستانیی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ئۆتۆمبێلێک لە چیای ماکۆک، هاووڵاتییەک لە ناو ئۆتۆمبێلەکەی تەواوی جەستەی سووتا و گیانی لەدەست دا.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنەدراوێکدا بڵاوی کردەوە: ئەمڕۆ یەکشەممە، کاتژمێر 11:00ـی پێش نیوەڕۆ، تیمی بنکەی بەرگریی شارستانیی حاجیاوا لە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە ئۆتۆمبێلێک لە چیای ماکۆک ئاگادار کرانەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوای  ئاگادارکردنەوەیان، تیمی بنکەی حاجیاوا بە هاوکاریی تیمی بنکەی بەرگریی شارستانیی سەروچاوە گەیشتنە شوێنی ڕەوداوەکە و توانییان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن و ڕێگری لە تەشەنەکردنی بکەن کە بەهۆی ڕووداوەکەوە ئاگر بەر پوش و پاوانی چیاکەش کەوتبووەوە.

بەپێی زانیارییەکان، هاووڵاتییەکە ناوی (سدیق عەبدولڕەحمان)ـە و دانیشتووی قەزای حاجیاوایە.

بەرگریی شارستانی ئاماژەی بەوەش کردووە، بەهۆی ئاگرەکەوە و بە هۆکارێکی نادیار، هاووڵاتییەک لە ناو ئۆتۆمبێلەکەدا تەواوی جەستەی سووتابوو؛ دوای دەرهێنانی، تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی ڕانیە کرا بۆ تەواوکردنی ڕێکارە یاسایی و پزیشکییەکان.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.