Erbil 31°C یەکشەممە 26 تەمووز 19:39

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان کرد

100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان کرد و لە دیدارەکەدا پرسی پاراستنی سامانی گشتی تاوتوێ کرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە 26ـی تەمووز، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارەکەدا، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی، کورتەیەکی دەربارەی کار و چالاکییەکانی دەستەکەیان لە ماوەی ڕابردوودا خستەڕوو . لەمبارەیەوە جەخت لە گرنگیی بەهێزترکردنی هاوئاهەنگیی و هاریکاری نێوان دەزگا پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و نەهێشتنی بەهەدەردانی سامانی گشتیی کرا.

سەرۆکی حکوومەت وێڕای دووپاتکردنەوە لە پابەندبوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی بە هەموو جۆرەکانییەوە، ئامادەیی حکومەتیشی بۆ پێشکەشکردنی هەموو ئاسانکاریی و هاوئاهەنگییەک لەگەڵ دەستەی دەستپاکی لەپێناو درێژەدان بە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دووپات کردەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.