ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کرد، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پلانەکانی بۆ فراوانکردنی هێرشە سەربازییەکان دژی ئێران، لانی کەم بۆ ئێستا، وەلاناوە. ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کە نێگەرانییەکان لەبارەی کەمبوونەوەی کۆگاکانی بەرگریی ئاسمانیی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیادیان کردووە.
بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەکە، کە ڕۆژی شەممە بڵاوکراوەتەوە، وەزارەتی جەنگی ئەمریکا (پێنتاگۆن) نێگەرانە لەوەی هەر ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی فراوان، ببێتە هۆی بەکارهێنانی بڕێکی زۆر لە مووشەکە تێکشکێنەرەکانی سیستەمی "Patriot" و تەقەمەنییەکانی دیکەی بەرگریی ئاسمانی، ئەمەش دەبێتە هۆی پەککەوتنی توانای بەرگریی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.
ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، پرسی کەمبوونەوەی کۆگاکانی مووشەکی پاتریۆت و تەقەمەنییە گرنگەکان، بووەتە خاڵێکی یەکلاکەرەوە لە گفتوگۆکانی ناو کۆشکی سپی و پێنتاگۆن سەبارەت بەوەی ئایا ئۆپەراسیۆنە جەنگییە فراوانەکان دژی تاران دەستپێبکەنەوە یان بوەستێنرێن.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.