Erbil 31°C شەممە 25 تەمووز 03:36

لە ڕانیە بەهۆی تەقینەوەی بتڵی غازەوە منداڵێک گیانی لەدەست دا و 5 کەسی دیکەش بریندار بوون

Rawand rebwar
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، 24ی تەممووزی 2026، لە سنووری قەزای ڕانیە بەهۆی تەقینەوەی بتڵێکی غاز لە ناو ماڵێکدا، منداڵێک گیانی لەدەست دا و پێنج ئەندامی خێزانەکەش بریندار بوون.

ڕووداوەکە لە گوندی "دێرێ"ی سەر بە شارەدێی سەرکەپکان ڕوویداوە. بەپێی زانیارییەکان، بتڵێکی غاز لە ناو ماڵێکدا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە منداڵێکی تەمەن 2 ساڵ دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.

سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕانیە بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: بەهۆی ڕووداوەکەوە 5 کەسی دیکەی هەمان خێزان بریندار بوون. ئاماژەی بەوەش کرد کە برینی یەکێک لە بریندارەکان سەختە و باری تەندروستیی ناجێگیرە.

سەرچاوەکە ئاشکراشی کرد کە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری چڕ و پێویست، سەرجەم بریندارەکان دوای گەیاندنیان بە نەخۆشخانەی ڕانیە، ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.