Erbil 31°C ھەینی 24 تەمووز 16:03

شێلادزێ: گەنجێک لە رووباری ' رویێ شین' خنکا

100%

نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی (24ی تەممووزی 2026)، ڕووداوێکی دڵتەزێنی خنکان لە سنووری ناحیەی شێلادزێ ڕوویدا، کە تێیدا گەنجێکی دانیشتووی شاری دهۆک لە کاتی مەلەکردندا لە ڕووباری " رویێ شین" گیانی لەدەستدا.

بەپێی زانیارییە مەیدانییەکان، ئەو گەنجە بە مەبەستی گەشت و بەسەربردنی پشووی کۆتایی هەفتە لەگەڵ ژمارەیەک لە هاوڕێکانی ڕوویان لە ناوچەی گەشتیاریی ڕووباری "ڕووی شین" کردبوو لە نزیک کۆمەڵگەی سیریێ. ڕووداوەکە لە کاتی نیوەڕۆدا و کاتێک ڕوویداوە کە گەنجەکە بە مەبەستی مەلەکردن چووەتە ناو ئاوەکەوە، بەڵام بەهۆی قووڵیی ڕووبارەکە یان نەشارەزایی لە مەلەکردندا، نەیتوانیوە خۆی ڕزگار بکات و خنکاوە.

دەستبەجێ دوای ڕووداوەکە، تیمەکانی نقومەوانیی شێلادزێ بە هاوکاریی دانیشتووانی ناوچەکە گەیشتوونەتە شوێنەکە و دەستیان بە پڕۆسەی گەڕان کردووە. تاوەکو ئێستا تەرمی گەنجەکە نەدۆزراوەتەوە و هەوڵەکان بۆ دەرنانی تەرمەکەی لە ئاوەکە بەردەوامن.

ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کە ساڵانە لە وەرزی هاویندا بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، گەشتیارێکی زۆر بۆ مەلەکردن ڕوو لە ڕووبارەکان دەکەن. لایەنە پەیوەندیدارەکان چەندین جار هۆشدارییان داوەتە هاوڵاتیان کە لەو شوێنانەی بۆ مەلەکردن شیاو نین دوور بکەونەوە، تاوەکو ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە کارەساتە مرۆییانە بگرن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.