Erbil 31°C ھەینی 24 تەمووز 01:54

ترەمپ: پلانی هێرشێكی بەهێز و بەرفراوانم لەبەردەستە بۆ سەر ئێران

100%

سەرۆکی ئەمریکا ئاشكرای كرد کە ئێستا بە جدی تاوتوێی پلانی ئەنجامدانی هێرشێکی سەربازیی زۆر بەرفراوان و بەهێز دەکات بۆ سەر ئێران.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ پێنجشەممە لە لێدوانێکدا بۆ (ئاژانسی ئەکسیۆس) ڕایگەیاند: ئێستا بە جدی تاوتوێی دەستپێکردنی هێرش و ئۆپراسیۆنێكی سەربازییە زۆر بەهێز و بەرفراوانەکان دەکەم دژی ئێران، بە جۆرێک کە زۆر گەورەتر دەبێت لە هێرشەكانی رابردوو.

سەرۆکی ئەمریکا نەشی شاردەوە کە نزیكە لە وەرگرتنی بڕیاری کۆتایی سەبارەت بەم هێرشە.

دۆناڵد ترەمپ جەختیشی كردەوە كە لە ڕووی سەربازییەوە سەرجەم ئامادەكارییەكان ئەنجامدراون و تەواوبوون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.