Erbil 31°C چوارشەممە 22 تەمووز 20:02

هاتوچۆی گەرمیان: لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە کەلار دوو کەس بریندار بوون

100%

هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، لەگەڕەکی شەهیدانی کەلار، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل دوو کەس بریندار بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 22ـی تەمووز، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، ئۆتۆمبێلکی جۆری (نیسان سینترا) و (هۆندای ئەڤانتی)، لە نزیک مزگەوتی عومەری کوڕی خەتاب لەگەڕەکی شەهیدانی کەلار پێکیاندادا، لەئەنجامی ڕووداوەکە شۆفێری (هۆندا ئەڤانتی) و سەرنشینێکی (نیسان سێنترا) بریندار بوون.

ئاماژەی بەوەش کردووە، بریندارەکان لەدایکبووی ساڵی (2003) و (1979)ـن.

هاتوچۆی گەرمیان روونی کردووەتەوە، لەلایەن تیمی هاتوچۆوە هێڵکاری بۆ ڕووداوەکە ئەنجام دراوە و لێکۆڵینەوە بۆ زانینی چۆنیەتی و هۆکاری ڕووداوەکە بەردەوامە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.