Erbil 31°C چوارشەممە 22 تەمووز 12:23

ئەمریکا و سعوودیە ڕێککەوتنی ئەتۆمی واژۆ دەکەن

100%

میدیاکانی ئەمریکا ئاشکرایان کرد، کە ئیدارەی دۆناڵد تڕەمپ بەنیازی واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی گەورەی ئەتۆمییە لەگەڵ شانشینی سعوودیە. بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێککەوتنەکە بە فەرمی ڕابگەیەنرێت کە ئامانج لێی دابینکردنی بەرنامەیەکی ئەتۆمییە بۆ مەبەستی مەدەنی بۆ سعوودیە.

وردەکاریی ڕێککەوتنەکە:

  - بۆ ماوەی 30 ساڵ بەردەوام دەبێت.

  - ئیدارەی تڕەمپ دەڵێت ئەم هەنگاوە ملیاران دۆلار داهات بۆ کەرتی وزەی ئەتۆمیی ئەمریکا فەراهەم دەکات.

  - بەپێی ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"، بڕگەیەکی ڕێککەوتنەکە ڕێگە بە کۆمپانیا ئەمریکییەکان دەدات دامەزراوەی پیتاندنی یۆرانیۆم لەناو خاکی سعوودیە دروست بکەن.

هەندێک لە ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا (لە هەردوو پارتی کۆماری و دیموکرات) لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل، دژایەتی خۆیان بۆ ئەم پڕۆژەیە دەربڕیوە. ئەوان مەترسییان هەیە کە سعوودیە لە داهاتوودا ئەم تەکنەلۆژیا مەدەنییە بۆ دروستکردنی "چەکی ئەتۆمی" بەکاربهێنێت.

ئەم ڕێککەوتنە لە کاتێکدا دێت کە گرژییەکانی نێوان سعوودیە و حووسییەکانی یەمەن (کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن) دووبارە سەریان هەڵداوەتەوە. حووسییەکان هەڕەشەی ئەوەیان کردووە کە گەمارۆی دەریایی دەخەنە سەر بەندەرەکانی سعوودیە و مەیدانی جەنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست فراوانتر دەکەن، ئەمەش دوای ئەوەی پێکدادانی سەربازی لە نێوان ئەمریکا و ئێران ڕوویدایەوە.

ئەم پێشهاتە بە وەرچەرخانێکی گەورە لە هاوسەنگیی هێز لە ناوچەکەدا دادەنرێت و چاوەڕوان دەکرێت کاردانەوەی توندی نێودەوڵەتی لێ بکەوێتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.