Erbil 31°C سێشەممە 21 تەمووز 23:31

پارێزگاری سلێمانی لەبارەی دابەزینی نرخی بەنزین بۆ 850 دینار روونكردنەوە دەدات

100%

پارێزگاری سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە روونكردنەوەیەكی لەبارەی بڕیاری هەرزانكردنی نرخی بەنزینی بازرگانی بۆ 850 دینار بڵاو كردەوە و رایگەیاند كە ئەوان لە سنووری پارێزگاكەیان پابەندی بڕیارەكە دەبن.

هەڤاڵ ئەبووبەكر پارێزگاری سلێمانی لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند: بڕیاری دیاریکردنی نرخی بەنزینی حکوومیی لە سلێمانی، پێشتر و ئێستاش بۆ ئەو بڕەی لەلایەن حکوومەتەوە دابینکراوە؛ جێبەجێ کراوە، ئێستایش پابەندین بەو بڕیارەوە بۆ ئەو بڕەی بە فەرمی و دیاریکراوی پێمان دەگات، دواتر لەڕێی بەڕێوەبەرێتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانییەوە، بەسەر چەند بەنزینخانەیەکدا دابەش دەکرێت و بەنرخی فەرمیی وەک لە بڕیارەکەدا هاتووە دەفرۆشرێت.

پارێزگاری سلێمانی راشیگەیاند: بۆ نرخی بەنزینی نۆرماڵی بازرگانیش، پاڵاوگە گەورەکان لەژێر چاودێریی وەزارەتی سامانە سروشتییەکاندا؛ ئەو نرخە دیاری دەکەن کە بڕی پێویست بەو نرخە نوێیە گەیشت، بەزامنکردنی کوالێتیی و زیادکردنی بڕەکەی و پاراستنی مافی یاسایی سوودی دارایی بەنزینخانەکان، وابڕیارە بە 850 دینار بگات بە هاووڵاتییان.

جەختیشی كردەوە كە هەموو لایەک سەرپشک کراون کە بەنزین و سووتەمەنی لە دەرەوەی هەرێمی کوردستانەوە بە مەرج و کوالێتیی سامانە سروشتییەکان هاوردەی بازاڕەکانی کوردستان و سلێمانیش بکەن و لەژێر چاودێریی لایەنە فەرمییە پەیوەندیدارەکاندا، بفرۆشرێن.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دوێنێ دووشەممە بڕیاری دا نرخی بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی لە تەواوی هەرێمی كوردستان بكرێتە 850 دینار بۆ هەر لیترێك.

هەر دوێنێ دووشەممە و ئەمڕۆش بڕیارەكە لە سنووری شاری هەولێر و دهۆك و زاخۆ و تەواوی ناوچەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە و بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی لە بەنزیخانەكان كرایە 850 دینار.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.