Erbil 31°C سێشەممە 21 تەمووز 02:20

چوار ئافرەت دزی لە دوكانێكی جوانكاری خانمان دەكەن و دەستگیر دەكرێن

کوردستان TV
100%

لە شاری كەلار چوار ئافرەت لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركران كە دزییان لە دوكانێكی جوانكاری خانمان كردبوو.

پۆلیسی گەرمیان لەبارەی رووداوەكە رایگەیاند: ​خاوەنی دوکانێکی جوانکاری خانمان لە شاری کەلار، سکاڵایەکی لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان تۆمار کرد سەبارەت بە دزینی ژمارەیەکی زۆر لە کەلوپەلی جوانکاری لە دوکانەکەی،.

​ تیمەكانی لێکۆڵینەوە دەستیان بە هەنگاوەکانی لێکۆڵینەوە کرد و لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی بەڵگەکاندا، چوار تۆمەتباری ئافرەت دەستگیر کران.

تۆمەتباران لە ماوەی لێپرسینەوەكاندا لە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانیان بە تاوانەکەیان دانا.

پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەش دا كە ئێستا هەر چوار ئافرەتەكە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443ی یاسای سزادانی عێراقی، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و ڕێکارە یاساییەکان لەمبارەیەوە بەردەوامن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.