Erbil 31°C سێشەممە 21 تەمووز 02:20

پیازی دەشتی ناوکور دەگاتە بازاڕەکانی تورکیا

کوردستان TV
100%

لە چوارچێوەی گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ و دۆزینەوەی بازاڕی دەرەکی بۆ بەرهەمە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان، بڕیارە لە ماوەی 2 ڕۆژی داهاتوودا پڕۆسەی هەناردەکردنی پیازی دەشتی ناوکور بۆ وڵاتی تورکیا دەستپێبکات.

وەک قۆناغی یەکەم، بڕی 3,000 تۆن پیاز کە لە زەوییە بەپیتەکانی دەشتی ناوکور بەرهەم هێنراوە، لەلایەن کۆمپانیایەکی ناوخۆیی کەرتی تایبەتەوە ڕەوانەی بازاڕەکانی تورکیا دەکرێت.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنیری (کوردستان تیڤی)، سەرجەم ڕێکارە یاسایی و کارگێڕییەکانی پەیوەست بە هەناردەکردنی ئەم بەرهەمە گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی و ئامادەکاری تەواو بۆ بەڕێکردنی یەکەم کاروانی بازرگانی کراوە.

ئەم هەنگاوە وەک دەستکەوتێکی گرنگ بۆ جوتیارانی ناوچەکە و کەرتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان هەژمار دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.