لە ڕێوڕەسمێکی فەرمیدا کە لە ژووری بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوەچوو، بە ئامادەبوونی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، مۆڵەتی دەستبەکاربوونی کۆمپانیای "ستارلینک" (Starlink) بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی لە عێراق بە فەرمی واژوو کرا.
مۆڵەتەکە لەلایەن بليغ ئەبو کەل، سەرۆکی دەزگای جێبەجێکاری دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندنی عێراق واژوو کرا. ئەم هەنگاوە بە وێستگەیەکی ستراتیژیی گرنگ لە کاروانی گەشەپێدانی کەرتی گەیاندنی عێراق دادەنرێت و لە چوارچێوەی هەوڵەکانی دەستەی ڕاگەیاندندایە بۆ ڕێکخستنی خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێتی مانگە دەستکردەکان بەپێی چوارچێوە یاساییەکان و هاوچەرخکردنی کەرتی دیجیتاڵی لە وڵاتدا.
هاتنی کۆمپانیای "ستارلینک" بۆ بازاڕی عێراق، دەبێتە هۆی فراوانکردنی بژاردەکانی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت، بەتایبەتی لەو ناوچە دوورەدەستانەی کە پێویستییان بە چارەسەری تەکنیکیی پێشکەوتوو هەیە. ئەم پڕۆژەیە وێڕای پاراستنی سەروەریی دیجیتاڵی، هاوکار دەبێت لە بەهێزکردنی ژینگەی وەبەرهێنان و پاڵپشتیکردنی پڕۆسەی وەرچەرخانی دیجیتاڵی لە عێراقدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.