بەرپرسی پشکنین و بەدواچوونی سوتەمەنی هەولێر رایگەیاند کە ئەمڕۆ 10 بەنزینخانە بەهۆی پابەند نەبوون بە رێنماییەکان و پڕکردنەوەی غازی ماڵان داخراون و دەڵێت ئەمە لەپێناو سەلامەتیی هاووڵاتییانە.
ئەمڕۆ هەینی، سالار حمەمەد بەرپرسی پشکنین و بەدواچوونی سوتەمەنی هەولێر بە کوردستان تیڤی راگەیاند: ئەمرۆ 10 بەنزینخانە بەهۆی پڕکردنی غازی ماڵان لەناو بەنزینخانەکانیان داخران.
سالار محەمەد گوتی؛ لەکاتێکدا پێشتر هۆشداری توند درابوو کە ئەوە کارێکی قەدەغەیە و نابێ لەناو بەنزینخانەکان ئەنجامبدرێت بەڵام بەشێک لە بەنزینخانەکان بێ گوێدانە ڕێنماییەکان غازیان پڕ کردووە.
بەرپرسی پشکنین و بەدواچوونی سوتەمەنی هەولێر دەڵێت، رێگری کردن لە پڕکردنی غازی ماڵان لە بەنزینخانەکان لە قازانجی هاووڵاتییانە چوونکە پڕکردنی غاز لەوێ دەبێتە هۆی گرانکردنی غاز و دروستبوونی قەرەباڵغی.
سالار محەمەد باسی لەوەشکرد کە غازەکان دوای بەتاڵبوون و پێش پڕکردنەوەی پێویستی بە گۆڕینی صمامی بوتەلەکان هەیە بەڵام بەنزینخانەکان ئەو کردارە پشتگوێ دەخەن و ئەنجامی نادەن کە ئەوەش مەترسی لەسەر گیانی هاووڵاتییان دروست دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.