Erbil 31°C یەکشەممە 19 تەمووز 14:58

پارێزگاری سلێمانی هێرشەکان سەرکۆنە دەکات و جەخت لە بێلایەنیی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشانەی کرد کە کرانە سەر شاری سلێمانی و هەرێمی کوردستان و ڕایگەیاند، کە هەرێمی کوردستان بەشێک نییە لەو ململانێ سەربازییانەی ناوچەکەی گرتووەتەوە.

پارێزگاری سلێمانی لە پەیامەکەیدا جەختی کردەوە: "دووپاتی دەکەینەوە کە هەرێمی کوردستان و حکوومەتی خۆجێیی سلێمانیش، بێلایەنانە و بەرپرسیارانە و بەشێک نین لەم جەنگەی بەرۆکی ناوچەکەی گرتووە."

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا، داوا لە هاووڵاتییان کراوە کە لە پێناو پاراستنی سەلامەتیی خۆیان، لە شوێنی بۆردومانەکان نزیک نەبنەوە. هەروەها داواشی کردووە کە ئاستەنگی هاتووچۆ بۆ هێزەکانی ئاسایش، ناوخۆ و لایەنە پەیوەندیدارەکان دروست نەکەن، تاوەکو بتوانن ئەرکە پیشەییەکانی خۆیان بە باشترین شێوە جێبەجێ بکەن.

ئەم هەڵوێستەی پارێزگاری سلێمانی دوای ئەو بۆردومانانە دێت کە لە ماوەی ڕابردوودا ناوچەکەیان کردە ئامانج و بووە هۆی دروستبوونی نیگەرانی لە لای هاووڵاتییان.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.