Erbil 31°C ھەینی 17 تەمووز 21:41

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بە توندی سەركۆنەی هێرشەكان دەكات

100%

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بە توندی سەرۆكۆنەی هەموو ئەو هێرشانەی كرد كە لە چەند رۆژی رابردوودا كراونەتە سەر ناوچەكانی هەرێمی كورستان بەتایبەتی لە هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی كە قوربانیشیان لێ كەوتۆتەوە.

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ هەینی لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) رایگەیاندووە "بە تووندی سەرکۆنەی هێرشه‌کانی سەر هه‌رێمى كوردستان دەکەین".

سەرۆكایەتی هەرێم راشیگەیاندووە "به‌ئامانجگرتنى هه‌رێمى كوردستان و دەستپێکردنەوەی توندوتیژی، پەرەسەندنێکی مەترسیدار و پێشێلکارییەکی زەقی سەروەریی عێراقە".

هەروەها رایگەیاندووە "ئەم هێرشانە هەڕەشە لە سەقامگیریی وڵات دەکەن و کۆسپ دەخەنە بەردەم هەوڵه‌كانى ئاشتی لە ناوچەکەدا".

چەند رۆژێكە لەگەڵ دووبارە دروستبوونەوەی گرژی و ئاڵۆزییەكان لەنێوان ئەمریكا و ئێران، بە درۆن و مووشەك چەندین جار هێرشكراوەتە سەر هەرێمی كوردستان.

دژەتیرۆری كوردستان رایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بە 8 مووشەك و درۆن هێرشكرایە سەر شاری هەولێر.

دژەتیرۆر ئاماژەی بەوەش دا كە خۆشبەختانە سەرجەم هێرشەكان تێكشكێنران و هیچ زیانێكیان نەبوو.

لەلایەكی دیكەوە ئاسایشی سلێمانی ئاشكرای كرد كە ئەمڕۆ حەوت مووشەك ئاراستەی چەند گوند و ناوچەیەكی سنووری پارێزگاكەیان كراوە.

ئاسایشی سلێمانی رایگەیاندبوو: كاتژمێر 6:20ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، بە حەوت مووشەک هێرشکرایە سەر گوندی زڕگوێزەڵە، گوندی قسرد و نزیک گردی کوپان لە قەرەداخ.

بەپێی راگەیەنراوێكی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران لە ئەنجامی هێرشەكەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بۆ سەر گوندی زڕگوێز 8 پێشمەرگەیان شەهید بوون و ژمارەیەكی دیكەشیان بریندار بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.