Erbil 31°C ھەینی 17 تەمووز 15:45

ئەم بەیانییە 8 درۆن لە ئاسمانی هەولێر خرانەخوارەوە

100%

دژەتیرۆری كوردستان ئاشكرای دەكات كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 8 درۆن ئاراستەی شاری هەولێر كرابوو، بەڵام سەرجەمیان بەبێ زیان خرانە خوارەوە.

دژەتیرۆری كوردستان لە راگەیەنراوێكدا دەڵێت "بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 17ی تەممووزی 2026، لە کاتژمێر 4:19 تا 5:25، هێزەکانی هاوپەیمانان هەشت درۆنی بۆمبڕێژکراویان لە ئاسمانی هەولێر تێکشکاند و خستە خوارەوە.

دژەتیرۆری كوردستان ئاماژەی بەوەش دا كە خۆشبەختانە كەوتنەخوارەوەی درۆنەكان هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە كە شەوی چواشەممەی رابردووش بەهەمانشێوە چەند درۆنێكی دیكە ئاراستەی ئاسمانی هەولێر كران، بەڵام سەرجەمیان تێكشكێنران و بەبێ زیان خرانە خوارەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.