Erbil 31°C پێنجشەممە 16 تەمووز 23:07

غازی پێویستی ماڵان هەیە و پێویست بە دڵەڕاوكێی هاووڵاتییان ناكات

100%

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی هەولێر دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان كە كەمبوونی بەرهەمهێنانی غاز لەلایەن كۆمپانیای دانا غازەوە، كاریگەری لەسەر غازی ماڵان ناكات و دابەشكردن بەسەر هاووڵاتییان بەردەوام دەبێت.

سالار محەمەد بەرپرسی پشکنین و بەدواچوونی سووتەمەنی لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی هەولێر تایبەت بە (كوردستان تیڤی) راگەیاند: ئێمە وەك بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی هەولێر غازی كۆگاكراوی پێویستمان بۆ هاووڵاتییان هەیە.

راشیگەیاند: بەهەمان سیستەمی خۆمان كە بە كارتی ئەلیكترۆنی سووتەمەنی دەبێت، غاز بەسەر هاووڵاتییان دابەش دەكەین.

سالار محەمەد هەروەها رایگەیاند: پێویست بە دڵەڕاوكێی هاووڵاتییانی شاری هەولێر ناكات، چونكە غازی پێوستمان هەیە و بەردەوام دەبین لە دابەشكردنی بەسەر هاووڵاتییان.

ئەو بەڕێوەبەرەی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی هەولێر بەهەمانشێوە داوای لە هاووڵاتییان كرد پەلە نەكەن و هەورەها لە دابینكردنی غازیش بۆ ماڵەكەنیان دوودڵ نەبن.

هەولێر / ئامانج ساڵح

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.