Erbil 31°C ھەینی 17 تەمووز 16:34

لە هەولێر بڕیاردرا.. هەر كاتێك كارەی نیشتمانی پچڕا مۆلیدەكان هەڵبكرێنەوە

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی كارەبا رایگەیاند كە كۆمپانیای دانا غاز رێژەی بەرهەمهێنانی غاز كەم دەكاتەوە و بەهۆیەوە 2500 مێگاوات كارەبا كەم دەبێتەوە، پارێزگاری هەولێر و ئەنجوومەنی مۆلیدە ئەهلییەكان رێككەوتن لەسەر دانانی خشتەیەكی نوێ بۆ كارپێكردنی مۆلیدە ئەهلییەكان.

ئەنجوومەنی مۆلیدە ئەهلییەكانی هەولێر راگەیەنراوێكیان بڵاو كردۆتەوە و رایگەیاندووە: ئەمرۆ پێنجشەممە لە دوای پچڕانی کارەبای نیشتمانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی بالای مۆلیدە ئەهلییەکان لەگەل ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر هەستان بەدانانی خشتەیەکی پێكردنی كارەبا بۆ مۆلیدە ئەهلییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر.

راشیگەیاند: لەسەر بریاری پارێزگاری هەولێر و سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای مۆلیدە ئەهلیيەکان، سەرجەم خاوەن مۆلیدەکان ئاگادار كرانەوە كە بۆ رۆژانی داهاتوو لە كاتی پێویستدا كارەبا بدەنەوە بە هاووڵاتییان.

هەروەها رایگەیاند: گشت خاوەن موەلیدەكانی ناو شار و شارۆچكەكانی دیكە كاركردنی مۆلیدەكان 24 كاتژمێر دەبێت، هەروەها لە كاتی نەبوونی كارەبای نیشتمانیدا بۆ 165 كاتژمێر پێكردنی مۆلیدەكان 10,000 هەزار دینار بۆ یەك ئەمپێر كۆ دەكرێتەوە بۆ ماوەی دوو مانگ.

ئاماژە بەوەشدراوە: لە ماوەی ئەم دوو مانگەدا ئەگەر مۆلیدە 165 كاتژمێر كاری نەكرد، كارەبای نیشتمانی نەكوژایەوە ئەوە سفر دەبێتەوە هیچ قەرداری هاووڵاتی نابێتەوە.

دووپاتیش لەوە كرایەوە كە لە كاتی نەبوونی كارەبای نیشتمانیدا، مۆلیدەكان دەبێت كارەبا بدەنەوە هاووڵاتییان، بەپێچەوانەوە رووبەڕووی ئیجرائات دەبنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.