Erbil 31°C ھەینی 17 تەمووز 01:12

ئێران بۆ ئەمریکا: هێرشکردنە سەر ژێرخانمان وەڵامێکی وێرانکەری لە سەرتاسەری ناوچەکەدا دەبێت

100%

گوتەبێژێکی سەربازیی ئێران، هۆشدارییەکی ئاراستەی ئەمریکا کرد و ڕایگەیاند، ئەگەر واشنتن هەڕەشەکانی دۆناڵد تڕەمپ بۆ پێکانی ژێرخانی ئێران جێبەجێ بکات، تاران سەرجەم ژێرخانەکانی ناوچەکە تێکدەشکێنێت.

ئیبراهیم زولفەقاری، گوتەبێژی بارەگای ناوەندیی خاتەم ئەلئەنبیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئەگەر هەڕەشەکانی ئەم دواییەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ بەئامانجگرتنی ژێرخانی ئێران جێبەجێ بکرێن، ئەوا هەموو ئەو شتانەی کە تاوەکو ئێستا بەهۆی دانبەخۆداگرتنی ئێرانەوە بێ زیان ماونەتەوە ــ کە مەبەست لێی سەرجەم ژێرخانەکانی ناوچەکەیە ــ لەژێر گورزە بەهێزەکانی هێزە چەکدارەکانی ئێراندا تێکدەشکێنرێن.

زولفەقاری هەروەها جەختی کردەوە کە ئێران لەژێر هیچ بارودۆخێکدا ڕێگە بە ئەمریکا نادات دەستوەردان لە گەرووی هورمزدا بکات، وەک ئاماژەشی پێدا کە ئەو گەرووە هێڵی سووری نەبەزێنەری ئێرانە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.